
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی رانیە: منداڵێکی شەش ساڵان بە کوژراوی دۆزرایەوە : لە دوێنێوه 15.7.2023 دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی خهڵكی رۆژئاوای كوردستان سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینی کردووە و سکاڵای تۆمار کردووە لە دژی کەسێکی نەناسراو، لەسەر ئەوەی کە بە فێڵی شتکڕینەوە کوڕە شەش ساڵانەکەی لە ماڵ بردووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوە.
وتیشی دوای بەدواداچوون توانیویانە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، کە کوڕێکی تەمەنی 21 ساڵە و دانیشتوی رانیەیە، بە گوێرەی زانیارییەکان تۆمەتبارەکە لە رووی دەروونییەوە ناجێگیرە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە،
تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.