نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی قوتابییەکی یەکەمی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی قوتابییەکی یەکەمی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی هەنار تەها، قوتابی پۆلی 12، کە لەسەر ئاستی وێژەیی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەیەکی نیشتەجێ بوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی قوتابی “هەنار تەها نوری ” یەکەمی کوردستان  لە بەشی وێژەیی لە قەزای چەمچەماڵ.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا، کە مەسرور بارزانی رایسپاردووە، لە قەزای چەمچەماڵ سەردانی ئەو قوتابییە و خانەوادەکەیان بکات.

ئالان حەمە سەعید راشیگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵاتی دەبێت بۆ هەموو یەکەمەکان.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *