
سەرچاوەیەكی تایبەت بڵاوکردووەتەوە، نیگەرانییەكی زۆر لەنێو (كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی) دروست بووە، بەشی زۆری ئەوانەشی ناڕازین، لە سنووری (هەڵەبجە، پێنجوێن، شارەزوور و عەربەت).
نیگەرانییەكە بەهۆی ئەوەوەیە كە ماوەی سێ ساڵە پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی بەھۆی خراپیی دۆخی دارایی و کەمی مووچەکانیان دەناڵێنن و چەند جارێكیش خۆپیشاندانیان کردووە و داوایان لە سەرکردایەتیی یەکێتی کردووە کە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن،وەڵام نەدراونەتەوە.
ئەو كەسانەی ناڕازین، ژمارەیان یەكجار زۆرە و پاش داخستنی بارەگای (كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی لە هەڵەبجە)، بە نیازن لەگەڵ لاهوور جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی كۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی دروستكردنی بەرەیەكی سیاسیی بەرامبەر بە یەكێتییەكەی بافڵ تاڵەبانی بكەن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە