
بەڕێوەبەررایەتی ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە رووداوێکی کوشتن کە شەوی رابردوو روویداوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لەوەکرد، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 11:10 شەوی رابردوو تۆمەتبارێک بەناوی (هـ، ڕ، ی) لە گەڕکی گوڵانی شاری هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هێرشی کردووەتە سەر ماڵە خەزوورانی و بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف دەستڕێژی گوللـەی کردووە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە