
ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستانی24ـی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وو هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش په‌یڕه‌وی له سیسته‌می زیره‌ك كرد و ئه‌و سیسته‌مه‌ی زیندوو كرده‌وه، كه كۆمه‌ڵێك ئامانج له‌خۆده‌گرێت.
ناوبراو روونیكرده‌وه، په‌یڕه‌ویكردن له‌و سیسته‌مه چه‌ندین سوودی هه‌یه، له‌وانه‌یش كۆنتڕۆڵكردنی خواست، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری كاره‌با، سنوورداركردن، كۆتاییهێنان به سه‌رپێچییه‌كان و خێراكردنی كاروباره‌كانی چاكسازی له كاره‌با.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای باسی له‌وه كرد، له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ژێرخانێكی گه‌وره‌ی كاره‌بایه و توانای به‌رهه‌مهێنانی حه‌وت هه‌زار مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، به‌ڵام به تێكڕا چوار هه‌زار به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی پێویست.
گوتیشی، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاوبه‌شان له 14 كاتژمێره‌وه بۆ 17 كاتژمێر له ساڵانی 2019 و 2020 به‌رز بووه‌ته‌وه، له ساڵانی 2021 و 2022 ئه‌و رێژه‌یه به‌رزتر بووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌مساڵیش به‌رنامه هه‌یه كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با زیاتر بكرێت.