نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی دەكات

سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ پێشوازیمان لە شاندێکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز بەسام سالم، سەرۆکی دەستەکە کرد.”

سەرۆكی حكوومەت ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی دەستەکەیان لە بواری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری خستە ڕوو، ئامادەیی خۆیشیان بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.”

مەسرور بارزانی باسی لەوەش كردووە: “ئاماژەمان بە گرنگی و کاریگەریی کەرتی گەیاندن و تەکنۆلۆژیای زانیاری و پێشکەوتنی خێرای ئەو بوارە کرد، کە جیهان ئەمڕۆ لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا دەژی و دەرفەتی بەرفراوانی لە هەموو بوارەکاندا لە بەردەم مرۆڤایەتیدا کردووەتەوە.”

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: “هەروەها خواستی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانمان بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەستەکە دووپات کردەوە، جەختیشمان لە گرنگیی هەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لە دەستە و دامەزراوە فیدراڵییەکان کردەوە.”

خواستی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانمان بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەستەکە دووپات کردەوە، جەختیشمان لە گرنگیی هەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لە دەستە و دامەزراوە فیدراڵییەکان کردەوە.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *