
شیروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند مامەڵەی راستەوخۆی حکوومەتی عێراق راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاکان بابەتێکی نادەستوورییە و پەنا بۆ دادگا دەبەین.
ئەمشەو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ، دەنگی لەسەر ماددەی ١٤ی پڕۆژەیاسای بودجە دا کە تێیدا رێگە بە حکوومەتی ناوەندی دەدات لە ئەگەری نارازی بوونی هەر پارێزگایەک لە پشکی بودجە راستەوخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکات.
شیروان دووبەردانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستووری عێراق هەرێمێکی دانپێدانراوە و ئەو ماددەیە پێچەوانەی دەستوورە بۆیە پەنا بۆ دادگا دەبەین.