
ئه‌حمه‌د پیرۆت، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، ڕایگەیاند: ره‌نگه كادیرێكی یه‌كێتی له هه‌ولێر، یان لە دهۆك بپرسێت، باشه چۆن من یه‌كێتی بم، كه حزبه‌كه‌م ته‌نیا بیر له‌وه بكاته‌وه سلێمانی تایبه‌تمه‌ندیی پێ بدرێت و له كوردستان جیا بكرێته‌وه؟ .
دەڵێ : ئیشكردنی حزبێك ته‌نیا بۆ سلێمانی، وا ده‌كات كه بیركردنه‌وه‌ی حزبی ته‌نیا له شارێكدا هه‌بێت، بۆیه ئه‌سڵه‌ن جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له پارێزگاكانی دیكه خراپه و ده‌ستخۆشی له حزبه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین كه له به‌غدا یه‌كده‌نگ بوون، له دژی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی لە شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.