
خەدیجە عومەر ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند:” بابەتی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بۆیە موزایەدەی پێوە دەکرێت تا خۆیان لە هەڵبژاردن بدزنەوە و ڕای گشتیی بە لاڕێدا ببن، چونکە یەکێتی لەوەتەی هەیە لە هەڵبژاردن دەترسێت.
ئەو پەرلەمانتارە دووپاتی لەوە کردەوە کەس بە قەدەر پارتی لە خەمی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە نییە بە ڕێژەی 100%، بەڵام پێویست بوو لە ناو بودجەدا پارە بۆ ئەوە تەرخان بکرێت، کاتێک هاتە سەر ئەوە هەمووان لێی کشانەوە.
دووپات لەوە دەکاتەوە کە یەکێتی و قوباد تاڵەبانی داهێنەری پاشەکەوتی مووچە بوون، جگە لەوەی داهێنەری هەوڵدانی بڕینی قووتی خەڵکی کوردستانن لە بەغدا، بۆیە ئێستە ناتوانن موزایەدە بەو پرسەوە بکەن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە