
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه كاركردنی داهاتویان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بنه‌وه و ده‌شڵێت: “كێشه‌كانمان هێنده گه‌وره نین چاره‌سه‌ر نه‌كرێن”.
عه‌لی حسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئێمه و یه‌كێتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ین، چ ئه‌وانه‌ی له حكومه‌ت و چ ئه‌وانه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تدان، ئێمه حزبی سیاسین و ناكۆكی هه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام خۆ نه‌یاری یه‌كتر نین و كێشه‌كانیشمان هێنده گه‌وره نین قابیلی چاره‌سه‌ركردن نه‌بن.
وتیشی:” له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌وراز و نشێوی زۆرمان پێكه‌وه تێپه‌ڕاندوه، هه‌ركاتێك دۆخه‌كه پێویستی به‌كۆبونه‌وه هه‌بوبێت، كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه، رۆژانه ئه‌گه‌ر به‌راسته‌وخۆش نه‌بێت به‌ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، به‌گشتیش ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی كۆبونه‌وه نه‌بوبێت، به نافه‌رمی دانیشتن و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌نێوانمان هه‌بوه، نوێنه‌ره‌كانیشمان له‌حكومه‌ت به‌رده‌وام یه‌كتر ده‌بینن، كێشه‌كانیشمان ئه‌وه‌نه گه‌وره نین كه قابیلی چاره‌سه‌ر نه‌بن”.
له‌باره‌ی هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی كه بڕیاربو له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان كۆببنه‌وه، عه‌لی حسێن هۆكاره‌كانی ئاشكرایكرد، “بابه‌تی گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ش كه بڕیاربو بكرێت به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام جه‌ژن و بابه‌تی كۆرۆنا و ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی هۆكاربون بۆئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی نێوانمان نه‌كرێت”.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، “به‌مزوانه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردولا ئه‌نجامده‌درێت بۆ چه‌ند خاڵێكی گرنگ كه په‌یوه‌ستن به په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه كاركردنی ئاینده‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی”.