نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوێنەرانی یەکێتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەسەر دوو ماددەی پڕۆژەیاسای بوودجە دژی خەلکی کوردستان دەنگیاندا

نوێنەرانی یەکێتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەسەر دوو ماددەی پڕۆژەیاسای بوودجە دژی خەلکی کوردستان دەنگیاندا

نوێنەرانى یەکێتى لە لیژنەى دارایی خیانەتیان لە خەڵکى کوردستان کرد

نوێنەرانی یەكێتیی لە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستان، دەنگیان داوە. لە كاتێكدا ئەركی نوێنەرانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داكۆكیكردنە لە مافەكانی خەڵكی كوردستان.
خدر مه‌نتك، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند:”به‌داخه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی دارایی، به‌ پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی لەنێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدرال، كۆمەڵێك په‌رله‌مانتار به‌ ویستی خۆیان كۆمەڵێك بره‌گه‌ و مادده‌یان زیاد كردووه‌ كە دژی خەڵكی هەرێمی كوردستان
دەڵێ”ئه‌وه‌ی جێگەی پرسیاره‌ كه‌ براده‌رانی یه‌كێتی كه‌ نوێنه‌ریان له‌و لێژنه‌یە هه‌یه‌، بەشداربوون لە كۆبوونەوەكە و له‌گه‌ڵ نه‌یارانی گه‌لی كوردستان ده‌نگیان بەو ماددە و بڕگانە داوە لە دژی خەڵكی كوردستان!”
بەپێی كۆنووسی كۆتایی هەموارەكە بێت كە وێنەی بڵاو بوەتەوە، هەرێمی كەمال ئاغا و نەرمین مەعرووف، نوێنەرانی یەكێتی لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەنگیان بەو گۆڕانكارییانە داوە كە دژی مافەكانی خەڵكی.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *