
به‌ڵێن عه‌بدوڵا، سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، ڕایگەیاندووە:”ده‌ستپێشخه‌ریی سەرۆک مه‌سعود بارزانی بۆ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان گرنگ بوو، ئێمە ده‌ستخۆشیی لێ ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر به‌نه‌مای ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ببنه‌وه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ده‌بێت زه‌مینه‌سازیی بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییە بكرێت و هێزه سیاسییه‌كان له ئاست به‌رپرسیارێتیی قۆناغه‌كه بن و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی به‌هه‌ند وه‌ربگرن، دوور بكه‌ونه‌وه له گرژیی راگه‌یاندن و شه‌ڕی یه‌كتر تۆمه‌تباركردن، چونكه به‌و هۆیه‌وه له به‌غدا و له ئاستی جیهان زیانی زۆرمان كردووه.