
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، خۆشحاڵی خۆی به گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی وه‌زاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێشخه‌ری و په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانیی دووپات كرده‌وه، دووپاتیشی له هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كگرتوویی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه له پێناو داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان.
بڕیاردرا، به ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی داهات
بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه، تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی له 2023/4/4 .
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ كردووه و ئێسته چاوه‌ڕێی حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی توركیایه بگه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی بۆ دووباره ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌مانكاتدا پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵیش، بڕه بودجه‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم بنێرێت تا ئه‌وكاته‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵ په‌سه‌ند ده‌كرێت و ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی فیدراڵ دابین ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی دووه‌مدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی “ڕێكخستنه‌وه‌ی دارایی گشتی له هه‌رێمی كوردستان” كرا. پاش گفتوگۆ كردن، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ بڕیاریدا؛ ڕێكخستنه‌وه‌ی دارایی گشتی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم، له ڕێگای (به‌ناوه‌ندییكردنی داهات و سیوله وخه‌رجی و مووچه) بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش، بڕیاردرا، به ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی داهات له بانكه‌كان و گه‌نجینه‌كان و ده‌رواز سنوورییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی باج و رسومات به مه‌به‌ستی پاراستنی داهاتی گشتی و هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنیان له ڕێگه‌ی سیسته‌مێكی ئه‌لكترۆنی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بڕیاردرا؛ ئه‌وله‌ویه‌ت له خه‌رجییه‌كان بدرێت به مووچه وه‌ك خه‌رجی سیادی له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێم ، بۆ خه‌رجیه‌كانی تری جگه له مووچه‌ش، پێویسته به میكانیزم و ڕێكاریی گونجاو و به شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، خه‌رجییه‌كان ئه‌نجام بدرێت. بۆ مسۆگه‌ركردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارانه‌ش، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رپشككران بۆ دانانی میكانیزمی پێویست بۆ پشتیوانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه ڕاسپێردراوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارانه.
لــه تــه‌وه‌رێــكی تردا، لــه‌بــاره‌ی كــێشه ته‌ناهییه‌كان، ئــه‌نــجوومــه‌نــی وه‌زیــران بــڕیــاریــدا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ڕێی لــیژنــه‌یــه‌كــی تــایــبه‌تــمه‌نــد له ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام بدرێت، ســه‌بــاره‌ت بــه دۆســیه ئــه‌مــنییه‌كــان بــه‌گشــتی دوور لـــه ده‌ســـتێوردانـــی ســـیاســـی. دواتـــر ڕێكاری یاسایی پێویست بگیرێته‌به‌ر.
بڕگه‌ی سێیه‌م و كۆتایی، خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی نیشتمانییه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی ئه‌نجامدراوه بۆ مه‌ترسییه‌كانی شووشتنه‌وه‌ی مایه و مایه‌داركردنی تیرۆر كه له‌لایه‌ن ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ خرایه ڕوو.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وێڕای ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بۆ هه‌وڵ و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی شووشتنه‌وه‌ی مایه و مایه‌داركردنی تیرۆر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا داڕشتنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی نوێ له هه‌رێم بۆ ئه‌م بابه‌ته، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی ڕاسپارد كه به‌رده‌وام بن له هه‌ماهه‌نگی و به‌یه‌كه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه هاوتاكانیان له حكوومه‌تی فیدڕاڵیی و دامه‌زراوه جیهانیه‌كانیش بۆ ئه‌م بابه‌ته كه كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه له پابه‌ندیی هه‌رێم به ڕێكاره‌كانی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی شووشتنه‌وه‌ی مایه ومایه‌داركردنی تیرۆر.



