
ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى دارایى پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی چارەنووسی دەرماڵەی فەرمانبەران لە ئەنجامی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو.
لیزا كاكه‌یى، ئه‌ندامى لێژنەی دارایى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگه‌یاند: “چه‌ند رۆژێكه كه‌سانێك كە یاسای چاكسازی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌مان كه گوایه ده‌رماڵه یاساییه‌كان دەبڕدرێن و مووچه کەم دەکرێتەوە، لە کاتێکدا ”به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له ده‌رماڵه‌كان له ئامانجه‌كانی یاسای چاكسازییه، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م ئامانجه‌دا، یه‌كێك له‌و ده‌رماڵانه‌ی كه تا ئاستێك ناهاوسه‌نگی له خه‌رجكردنی به‌دی ده‌كرێت بریتییه له ده‌رماڵه‌ی (ترسناكیی پیشه) كه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌بێ بوونی مه‌رجه یاساییه‌كان، به‌ستراوه و خه‌رجكراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكارێك بۆ په‌یدابوونی نادادپه‌روه‌ری له نێوان كارمه‌ندێك كه به کردەیی ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌ڵگری ترسناكییە، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی دیکە كه هه‌مان ده‌رماڵه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و ترسناكییه‌ی نییه“.
ڕوونیشی کردەوە: ”به‌گوێره‌ی پیشه و وه‌زاره‌ت، له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستاندا ٢٤ جۆر ده‌رماڵه هەیە. له‌وانه یازدەیان به یاسا رێكخراون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ندێك حاڵه‌تدا دیسان نادادپه‌روه‌رییه‌ك هه‌یه، هه‌روه‌ها سێزدە ده‌رماڵه‌كه‌ی دیكه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وەزیران خه‌رجكراون كه له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازیدا حكوومەت ده‌توانێت ده‌رماڵه ناشایسته‌كان ده‌ستنیشان بكات و رایانبگرێت“.
بە گوتەی لیزا کاکەیی کە ئەندامی فراکسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی کوردستان، حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگێك، پێویستی به ٧٥٥ ملیۆن دۆلاره و له‌و بڕه، ٣٥٥ ملیۆن دۆلار بۆ خه‌رجیی ده‌رماڵه‌كانه كه ده‌كاته له ٪٥٣ی كۆی مووچه. ئه‌مه‌ش ”واتا ناهاوسه‌نگییەک له خه‌رجی، له‌كاتێكدا یه‌كێك له ستراتیژییه‌ته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی ناشایسته‌یه“.
جەختیشی کردەوە: ”یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیان به سامانی گشتی ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی زانستی و بروانامه‌ی ئه‌كادیمی، هه‌زاران كارمه‌ندی كه‌رتی گشتی به‌بێ به‌رنامه له‌رێگه‌ی خوێندن له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان یاخود خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت پێویستی به پسپۆڕی و جۆری بروانامه‌كانیان بێت. ئه‌مه‌ش له‌بواری ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه بارگرانییه‌كی دیكه‌ی دارایی خولقاندووه كه پێویسته له رێگه‌ی میكانیزمێكی گونجاوه‌وه بێته چاره‌سه‌ركردن“.
ئەندامەکەی لێژنەی دارایی پەرلەمان رای گەیاند کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازیدا ده‌توانێت ئه‌م ناهاوسه‌نگییه تا راده‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ر بكات و دەستکاری هه‌موو ئه‌و ده‌رماڵه ناجێگیرانه بكات كه به پاڵپشتیی بڕیار و رێنمایی لە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خه‌رج كراون.