
وەزارەتی ئەوقاف راگەیەنراوێك لەبارەی رووداوەكانی دوێنێی شارۆكەی شنگال بڵاو دەكاتەوە و رای دەگەیەنێت، و هەوڵێكی پلان دارێژراوە بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و ئایینی لەناوچەكەدا.
لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی ئەوقاف هاتووە، دوێنێ پێنجشەم لەئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال دژی گەڕانەوەی ژماریەك خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەكە، ئاڵۆزی كەوتۆتەوە بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس هێرشیان كردۆتە سەرحەرەمی مزگەوتی شارەكە.
باس لەوەش كراوە، ێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی بێڕێزی و دەستدرێژی كردنەوە سەرمزگەوت و هەرناوەندێكی تری ئایینی دەكەین، پێشمان وایە ئەم كارە ناڕەوایە دوورە لەئاداب و نەریتی خۆڕەوشتی ڕەسەنی ئایینی و كوردەواری و هەوڵێكی پلان دارێژراوە بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و ئایینی لەناوچەكەدا، بۆیە هەموو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بكرێتەوە و بەرپرسی یەكەمی ڕووداوەكەن و كە بەردەوام ڕۆڵیان لەئاژەوەگێڕی دەڤەرەكەدا هەیە.
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، ئەم جۆرە كردەوانە پلانی كەسین پێوەندی بەهیچ ئاینێكەوە نییە، بۆیە داوا لە لایەنی پێوەندیداری حكوومەتی عێراقی فیدراڵ دەكەین، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بكەن و بكەرانی ڕووداوەكە دەستنیشان بكەن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی خۆیان بكەنەوە .