
بافڵ تاڵەبانى و سەرۆکە ناشەرعییەکەى یەکێتى و قوبادى براى نا حکومڕان دەستیان گرتووە بەسەر ،تەواوى داهاتى سلێمانى و گەرمیان و هەڵەبجە و ڕاپەڕین، تەواوى پارەى فەرمانگەکانى حکوومەت و داهاتى گومرگ و قاچاخچییەتى لە تەواوى سنورى دەسەڵاتى حزبەکەیان بە میک زەمینى ئێواران ڕەوانە دەکرێت بۆ دەباشان.
تاکو دێ دۆخى داراىى هاووڵاتییان و جوڵەى بازاڕ خەراپ دەبێت و کوڕانى تاڵەبانیش لە دزى و مافیا گەرایی خۆیان بەردەوامن، هیچ باکیان بە دۆخى هاوڵاتییاندا نییە کە بەردەوام ژیانیان قورس دەبێت.
ئابوورى ناسان دەڵێن، داهاتێکى زۆر لە سلێمانى هەیە بەڵام بەڕاستى کوڕانى تاڵەبانى، داهاتەکە دەشارنەوە و دەى دزن بۆخۆیان و بەڕاستى ئیتر خەڵکى بێزاریان گێشتووەتە ئاستێ کە زیاتر ناتوانن خۆڕاگربن و چاویان لە دزینى قوتى منداڵەکانیانبن لە لایەن کوڕانى تاڵەبانییەوە.
چاودێرانى سیاسى هۆشدارى دەدەن بە کوڕانى تاڵەبانى بەڕاستى خەڵکى بەدڵنیاییەوە لێیان قبوڵناکەن و ئیتر هەنگاوى خۆپێشاندانى فراوان و وەرگرتنەوەى قوتى منداڵەکانیان لێان دەنێن و متمانەیان نەماوە و ئەو حزبە و کوڕەکانى تاڵەبانى تاکودێ زیاتر ژیانى خەڵکەکە خەراپتر دەکات.