فازڵ بەشارەتى سیاسەت وان دەڵێ:”ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات، شتێكی ته‌واو خراپ و مه‌ترسیداره، به‌ڵام ناكرێت ته‌نیا كادر و ئه‌ندامانی پارتی باس له خراپی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی یه‌كێتی بكه‌ن، پێویسته كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و رۆشنبیران و سنووره‌كه‌یش باس له خراپیی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی یه‌كێتی بكه‌ن.
وتى:”ئه‌گه‌ر پارتی و سه‌رۆك بارزانی نه‌بوونایه یه‌كێتی نه‌ك كه‌وتبوو، ده‌ته‌قییه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی بوو به په‌رژین بۆ یه‌كێتی و رێی نه‌دا یه‌كێتی له‌ناو بچێت چ له‌ناو خۆیاندا چ له ده‌ره‌وه‌شدا، رێی نه‌دا كه‌س ته‌ماح بكاته یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر نا له ناوخۆی یه‌كێتی ئینشیقاقی وا دروست بووه كه بڕیاری له‌ناوچوونی یه‌كێتی درابوو.
زتیشى:”یه‌كێتی ئێسته قسه له جێی تر وه‌رده‌گرن و ناتوانن ببنه خاوه‌نی بڕیاری خۆیان، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێسته ده‌یكات خزمه‌ت به یه‌كێتی و خه‌ڵك و كوردستانیش ناكات، هه‌روه‌ها له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌بوو پارتی سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌كردایه.
دەشڵێت:”به‌شێكی زۆری سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نایشارنه‌وه و باسیان له‌وه كردووه ئه‌و سیاسه‌ته‌یان خزمه‌ت به یه‌كێتی ناكات و یه‌كێتی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌بات، به‌ڵام هیوادارین زیانه‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌بێته زیانی هه‌موو كورد.