
نەبەز رەشاد، رۆژنامەنووس لە لاپەڕەی خۆی رەخنەی توند لە چالاكوانانی سنووری سلێمانی دەگرێت و دەڵێ لە دوێنێوە رۆژنامەنووسێك و هاوژینەكەی لە گەرمیان دەستگیر كراون و كەس ناوێرێ قسە بكات “چونكە ئیعاز نەهاتووە.”
ئەو میدیاكارە نووسیویەتی “ئێستا زانیتان، زۆربەی هەرە زۆری چالاکوانانی ئەم وڵاتە لە سلکی ئەمنی ئیش دەکەن و پارە وەردەگرن، ئێستا زانیتان میدیای ئەم وڵاتە پڕ چەکدار و کەسی ئەمنییە، ئێستا زانیتان، لەو 6000 هەزار ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیNGO، کە لەو وڵاتە هەیە، 99% ی تەواو حزبی و سەر بە دەزگای ئەمنین.”
نەبەز رەشاد پێی وایە كە سلێمانی هیچ پەیوەندیی بە شاری ئازادی و دەنگی ئازاد و ئازادیخوازانەوە نییە” ئەگەر ئیعاز نەیەت نوقە ناكەن، نێرم دەوێ لەو بابەتە بكۆكی، چونكە ئیعاز نەهاتییە.”
ئەوەشی خستووەتە روو كە لە هەولێر یەک مێش لەسەر شانی كەسێكی مەدەنی یان ڕۆژنامەنووس یان چالاکوانێک بنیشێتەوە، هەموو هێرش دەكەنە سەر پارتی بەڵام “لە دوێنێوە من لەسەر خەتم، نە کەس دەڵێ ئەو دوو بەڕێزە بۆ گیراون، کێ ئەوانی گرتووە، ئەسڵەن کەس ناوێری قسەی بکات.”