
بافڵ و قوباد بۆ وادەکەن لە کۆمێنتە
هێرش مه‌لا جه‌وهه‌ر، پارێزەری ڕاوێژكار ڕاگه‌یاندووە: ئه‌و دۆخه ئارامه‌ی له ھه‌ولێر ھه‌یه، كێشه‌ی ده‌روونی بۆ به‌شێك له به‌رپرسه حزبییه‌كانی دەڤەری سلێمانی دروست كردووە، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌وان دۆخی ئه‌منیی زۆنه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌رچووه و ھیچ ڕێگایه‌ك نادۆزنه‌وه بۆ پێش‌گرتن به‌و ھه‌موو ھێزه له یاسادهرچووهی له سنووره‌كه بوونی ھه‌یه، ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كانی حكوومه‌تیش لە سلێمانی، ھه‌ر ڕۆژه‌و به شێوازێك بۆ كاری سیاسی و چالاكیی ھه‌واڵگریی ئیقلیمی به‌كار دێ.
ڕوونیشی كردەوە، یەكێتی و جووتبرای خۆسەپێنی ئەو حزبە، جگە لەوەی توانای كۆنتڕۆڵكردنی دەڤەرەكەی خۆیان نییە، دەیانەوێ مافیاگەری و بەربەڕەڵاییەكەی زۆنی سەوز بۆ هەولێر بگوازنەوە، بەڵام ”لەگەڵ یەكەمین هەنگاویاندا كە تیرۆركردنی ئەفسەرێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بوو بە ناوی هاوكار جاف كە سەر بە یەكێتییەكەی لاهوور جەنگی بوو و لە لایەن دژەتیرۆری یەكێتی لە هەولێر تەقێندرایەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیشانی دان كە لە هەولێر یاسا سەروەرە.
بە گوتەی ئەو پارێزەرە، سەرانی یەكێتی لەو خەونەی بە دروستكردنی پشێوی لە هەولێرەوە دەیبینن، دەیانەوێ ئەو ئامانجەیان وەدی بێنن كە بە خەڵك بڵێن لە هەولێریش تاوان دەكرێ و كوشتوبڕ هەیە، بەڵام ”هەرگیز ئەو خەونەیان وەدی نایەت.