نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نهێنى بەکارهێنانى شاشەى ڕووداو بۆ بافڵ و قوباد لەلایەن ڕەنج سەنگاوى ئاشکرا بوو

نهێنى بەکارهێنانى شاشەى ڕووداو بۆ بافڵ و قوباد لەلایەن ڕەنج سەنگاوى ئاشکرا بوو

پارێزەر كارزان هەنارەیی راگەیاند: ”ماوه‌یه‌كه‌ رەنج سەنگاوی، كه‌ناڵی (رووداو)ی كردۆتە سه‌كۆی داپۆشنیی خراپه‌كارییه‌كانی جووتبراكەی سلێمانی، بەداخەوە شاشەكەی بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و خۆ گیفكردنه‌وه‌ له ‌بەرامبەر هه‌ندێك شت قۆستۆتەوە، ‌.
دەڵێ: ئەو بەناو رەخنانەی رەنج سەنگاوی دەیگرێت، ”لە كاتێكدایە كە خۆی لە ڕاقیترین شوێنەکانی سلێمانی و هەولێردا دەژیت و نایەوێت ئەوە ببینێت كە لە سلێمانی چی دەگوزەرێت، چونكە بەكرێگیراوی بافڵ و قوباد تاڵەبانییە.
وتى: لە بنەمادا بە كاركردن بۆ بەرژەوەندیی جووتبراكە، گەورەترین دژایەتیی خەڵكی دەڤەری سلێمانی دەكات، چونكە ئەو دوو برایە لە خزمەت خەڵكی دەڤەرەكە كار ناكەن و تەنیا خزمەتی گیرفان و بەرژەوەندیی خۆیان دەكەن.
كارزان هەنارەیی نەیشاردەوە كە كەسانی هاوشێوەی ڕەنج سەنگاوی لە رابردووشدا هەبوون و ”رێك وەك ئەو، خۆیان لەسەر خەڵكی كردبوو بە پرۆفیشناڵ، كەچی دواتر دەركەوت بە پارە كار دەكەن. بەداخەوە ڕەنج سەنگاوی هەموو هەوڵی بۆ ئەوەیە لە پەنای كەناڵەكەیەوە، عەیب و دزییەکانی سەرانی یەکێتی و بەتایبەتی بافڵ و قوباد تاڵەبانی بشارێتەوە و فەشەلی ئەوان بخاتە سەر خەڵکی دیکە.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *