
لوقمان كاكه‌یی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی شاری كه‌ركووك، گوتی: ”بافڵ تاڵەبانی زیندانێکی گەورەی لە سلێمانی بۆ رۆژنامەنووسان دروست کردووە. له سه‌روبه‌ندی كوده‌تاكه‌ی له‌ناو حزبه‌كه‌ی و پاكتاوکردنی سیاسیی نەیارەکانی، له‌سه‌ر حیسابی ئازادیی رۆژنامه‌نووسی.
دەڵێ: ده‌یان میدیای داخست، رۆژنامه‌نووسی خه‌ڵتانی خوێن كرد، خه‌ڵكی راپێچی زیندان كرد، رۆژنامه‌نووسان به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی به حزبی دیكه‌وه له سلێمانی ده‌ڕفێنرێت و سووكایه‌تییان پێ ده‌كرێت.
وتی: ده‌ڵێن ببوورن ئه‌وه رێكارێكی ئه‌منی بوو، ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس بێت له سلێمانی له‌به‌ر گرووپه‌كانی مافیای بافڵ و قوباد تاڵه‌بانی هه‌میشه ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه.”