
فاتمە محەمەد خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوولی هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌ی هه‌یه، ڕاگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوومه به‌رده‌م بانكی هه‌ڵه‌بجه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م، به‌ڵام پێیان گوتین بڕۆنه‌وه مووچه نییه، له كاتێكدا له به‌رچاوی خۆمان ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی یه‌كێتین، مووچه‌یان پێ ده‌درا به‌بێ گرفت.
ئه‌وه‌یشی گوت، عه‌یبه بۆ حزبێك خۆی به پێشڕه‌و بزانێت و ده‌ست بۆ قووتی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین ببات كه ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات، شانیان داوه‌ته‌به‌ر خه‌بات و ئه‌مڕۆیان به‌رهه‌م هێناوه، ئێسته‌یش مووچه‌كانمان و له‌به‌ره‌ی جه‌ژناندا، تێكه‌ڵ به ململانێی سیاسی ده‌كه‌ن و ئه‌و پاره كه‌مه‌ی هه‌مانه پێمان ناده‌ن.