
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كات و جه‌خت له گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 17/4/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی( WHO) کرد بە سەرۆکایەتی ئەحمەد زویتن بەرپرسی ڕێکخراوەکە لە عێراق.
لە دیدارەکەدا ، کار‌و پڕۆژەکانی ڕێکخراوی تەندرستی جیهانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرایەوە.



