
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، ئێوارەخوانێك بۆ كاسبكار و پیشەوەرانی هەولێر رێكدەخات.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ی نیسان، بەگوێرەی راگەیەنراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەخوانێكی بەربانگ بۆ ژمارەیەك لە كاسبكار و پیشەوەر و دەستگێڕ و دوكاندارانی بازاڕی هەولێر بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوە كراوە كە سەعات 6:20 ڕێوڕەسمەكە دەست پێ دەكات.