
بەگوێرەی زانیارییەکانی چرکە، بەهۆی نەدانەوەی قەرز و سکاڵای خاوەن قەرزەوە هونەرمەند ئارامۆ ماوەی دە رۆژە لە قەزای شەقڵاوە دەستگیر کراوە.
لەبارەی دەستگیرکردنەکەشییەوە، ئەو سەرچاوەیە گوتی: “بەهۆی سکاڵای هاووڵاتیانەوە بوو، كه ئارامۆ قەرزاریان بوو یاخوود بازرگانیان پێکەوە کردووە، بەڵام تاکو ئێستا بڕی تەواوی قەرزەکە دیاری نە کراوە”.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: “کوڕەکەشی لەسەر بابەتی پارە و قەرز پێشتر دەستگیرکرابوو، بەڵام بەر لە 3 رۆژ بە کەفالەت ئازادکراوە”.
محەمەد عەلی، یەکێکە لەو بازرگانانەی کە کاری بازرگانی لەگەڵ ئارامۆدا کردووە، راگهیاند، سکاڵام لەسەر ئارامۆ تۆمارکردووە و بری 400 ملیۆن دینارم قەرزار بووە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە