
هەموو ئەو حزب و گەلانەى کەسى یەکەمى حزبەکیان سەرسەرى و شەقاوە و مافیا ئاسا مامەڵە دەکەن، ژبانى خەڵکەکە بەردەوامى لە مەترسیدایە، ڕەفتارە مافیا ئاساکانى بافڵ تاڵەبانى بەتەواوەتى ژیانى هاووڵاتییانى سنوورى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى ڕانیە و گەرمیانى هەراسان کردووە.
چاودێرانى سیایی، ئاماژە بۆئەوە دەکەن، بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکە مافیاکەى یەکێتى هەموو هەنگاوێکى نایاسای دەنێت تەنها بۆ بەرژەوەندى مادى خۆى ئەو پیاوە هەرگیز ناتوانێت و نەى توانیوە وەک سەرکردەیەکى گەل مامەڵە بکات ئەوەندەى وەک سەرۆک مافیایەک مامەڵە دەکات.
چاودێران دەڵێن، بافڵ تاڵەبانى پیاوێکە وەک مافیا ڕەفتار دەکات و هەر خەریکى ڕفاندن و کوشتن و قاچاخییە بەتلیاک و دزینى داهاتى سنوورەکانى ژێر دەسەڵاتى ، سلێمانى بەرەو دوواوە دەباتەوە ئێستە هاوشێوەى تکساسى لێهاتووە پیاو پێ شەرمە بڵێ من لە سلێمانیدا دەژیم.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە