
سەرچاوەیەکى تایبەت لە مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان نەى ویست ناوى بڵاو بکەینەوە، بە چچرکەى ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ مەسرور بارزانى ڕێکەوتنێى گرنگى ئەنجامدا لە بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان بەڕاستى ئێمە وەک یەکێتى چاوەڕێ ئەو هەنگاوە گەورە نەبووین.
سەرچاوەکە وتى:” مەسرور بارزانى ڕێکەوتنێکى نەکردووە خۆڕادەست کردنبێ ڕێکەوتنێکى کردووە کە خەڵکى کوردستان تێدا براوەن و براوەش دەبن ئێمە پێمان وایە بەڕاستى ئەوەى چاوەڕێمان نەدەکرد مەسرور بارزانى کردى ئەوەش خۆشحاڵى نییە لاى یەکێتى.
زیاتر وتى:” زۆر کوڕانى تاڵەبانى بەم ڕێکەوتنە تەنگەتاو بوون چونکە هیچ جێگەیەکیان لەناو ئەم ڕێکەوتنە نییە ، پێچەوانەى ئەوەى هەمیشە یەکێتى بەدەم حکوومەت و لایەنە عێراقییەکانەوەیە بەڵام هەمووکات لایەنە عێراقییەکان وەک پاشکۆیەک لە یەکێتى ڕوانیویانە. هەمووکات بەجێیان هێشتوین ئەوە لەم چەند مانگەدا چەند جارێ ئێمە لەلایەن عێراقییەکانەوە پەراوێز خراین.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە