
تاکودێ ناوماڵى یەکێتى زیاتر ئاڵۆزدەبێت لە نوێترین ڕوداودا بە فەرمانى بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى، دادگاى سلێمانى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ لاهوور جەنگى و برایەکى و فەرکاندەیەکى سەربازى نزیکى دەرکردووە.
سەرچاوەیەکى نزیک لە لاهوور جەنگى نەى ویست ناوى بڵاو بکەینەو، بۆ چرکە ئاشکراى کرد:” بە فەرمانى بافڵ تاڵەبانى دادگاى سلێمانى فەرمانى دەستگیرکردنى لاهوور جەنگى و برایەکى و فەرماندەیەکى نزیک لە لاهوور جەنگى دەرکردووە.
سەرچاوەکە دەڵێ:” دادگا لە فەرمانى دەستگیرکردنەکە ناوى هەریەکە لە لاهوور جەنگى و پۆڵا جەنگى و ڕێبوار حامید حاجى غالى فەرماندەى هێزى دووپشک دەرکردووە.