نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاخەوان عەبدوڵا: سەرۆک بارزانى پێوەندى پێوەکردم وتى دەبێ خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساى هەڵەبجە بکرێت

شاخەوان عەبدوڵا: سەرۆک بارزانى پێوەندى پێوەکردم وتى دەبێ خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساى هەڵەبجە بکرێت

شاخەوان عەبدوڵا جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، پێنچ سەرۆک فڕاکسیۆنى گەورە، داوایان دەکرد خوێندنەوە بۆ بڕگەى بە پارێزگا بوونى هەڵەبجە نەکرێت، فشارەکان گێشتە ئاستێک سەرۆکى پەرلەمان سەرۆکایەتى دانیشتنەکە بەجێ بهێڵێت، من ڕازى نەبوون دانیشتنەکە ڕابگیدرێ و سەرۆکایەتى دانیشتنەکەم کرد.

دەشڵێ:سەرۆک بارزانى وێنێ پێوەندى پێوەکردم وتى ،ڕێگە نەدەن ئەو هەڵایە سەربگرێ بۆ لابردنى بڕگەى خوێندنەوە تایبەت بە پارێزگا بوونى هەڵەبجە، ئەمە بۆ یەکەم جارە لەسەر بابەتێک سەرۆک بارزانى پێوەندى بکات ئەگەرنا بابەتەکانى پەرلەمانى لا گرنگ نەبووە.

دەقى نوسینەکەى شاخەوان عەبدوڵا.

بەداخەوە …..
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
دوای بەجێ گەیاندنی ئەو بەلینەی بەخەلکی هەلبجەو کوردستانمان دابو کە لەکاتی هاتنی پرۆژەکە بۆ پەرلەمان لەم وەرزی یاسادانانەو لەنزیکترین دانیشتنی پەرلەمان لەخشتەی کاری پەرلەمان دایبنیم ، بۆ ئەو مەبەستە لەگەل سەرۆک و جێگری یەکەمی پەرلەمان قسەم کرد و رەزامەندیان دا کە داخلی خشتەی دانیشتنی ئەمشەو بکریت.

بەلام بەداخەوە ماوەی دوو رۆژەو بەبیانوی جۆراو جۆر هەولی لابردنی ئەو برگەی تایبەت بەهەلبجە درا لە خشتەی کاری پەرلەمان بەڵام رەزامەندیم نیشان نەدا .

ئەمرۆ دیسان جاریکی تر و لەناو پەرلەمان سەرۆکی جلسە داوای کرد هەلبگیریت دیسان ئەوەم رەتکردەوە ، جارێکی تر سەرۆکی پێنج فراکسیونی گەورەی پەرلەمان کەهەمیشە لەکاتی یادکردنەوەی ئەو کارەساتە گوتاریان بۆ خەلکی هەلبجە هەیەو هاوخەمیان بۆ دەردەبرن هاتن داوایان کرد ئەو برگەیە هەلبگیریت دیسان رەتمکردەوە ، هەر لەناو جلسەکەو بەنوسراویان ژمارە ٤٦ ئیمزای ٥٥ پەنجاو پێنج پەرلەمانتاریان هینا بۆ ئەوەی ئەو برگەی تایبەتە بەهەلبجە هەلبگیریت بەلام ئەوەشم رەتکردەوە ، بەداخەوە کار گەیشتە ئەوەی فشاریان لەسەرۆکی دانیشتنی پەرلەمان کرد و ناچاریان کرد دانیشتنە بەجێ بهیلیت و بچێتە دەرەوە و کورسی سەرۆکایەتی چۆڵ بکات ، بەلام بریارم دا بچم سەرۆکایەتی دانیشتنی پەرلەمان بکەم و شەرەفی ئەوەم بەرکەوێت ئەو برگە تێبپەرینین و داوام لەلیژنەی پەیوەندیدار کرد پرۆژەکە بخویننەوە ، دیسان کۆمەلیک پەرلەمانتار مداخەلەیان کرد بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە نەروات بەلام لە کۆتاییدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکە کراو هیوادارم بەم نزیکانە خوێندنەوەی دووەم و دەنگدان لەسەری بکریت و کۆتایی پێ بیت وەک وەفایەکی بچوک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە.

لێرەوە دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم جەنابی سەرۆک بارزانی دوێنی و تایبەت بەو بابەتە ئاگاداری کردم کەنابیت رێگە بدریت ئەو هەوڵانەی هەیە بۆ هەلگرتنی پرۆژە یاساکە سەر بگریت و دەبیت خویندنەوەی بۆ بکریت وەک وەفایەک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە ، ئەمە لەکاتێکدا جەنابیان رێنمایی لەسەر هیچ بابەتێکی دیکەی ناو پەرلەمان نەداوە چونکە بەلایەوە گرنگ نەبوە ،
جارێکی تر بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی ئەو هیزە سیاسییانە بێن و هاوکارمان بن لەقەرەبوکردنەوەی خەلکەکەی کەچی هەولی بەربەست دەردریت بۆ بەپاریزگا بونی .

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *