
ئازاد تۆفیق پارێزگارى هەڵەبجە و کادیرى پێشکەوتووى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، تەنها لەبەر ئەوەى وتى: بۆ ئەمریکا و ئەوروپا بە حکوومەتى هەرێم دەڵێن کارتۆنى لەکاتێکدا هیچ بە حکوومەتى عێراق ناڵێن کارتۆن و مەقەباییە.
هەڵمەتى دژ بە پارێزگاى هەڵەبجە دەستى پێکردووە کە واژوو کۆدەکرێتەوە لەسەر ئەو قسانەى دژى بەغدا کردوویەتى واز لە پۆستەکەى بهێنێت! لەکاتێکدا لە بەغداوە سەرکردایەتى کیمیابارانکردن و شەهیدکردنى پێنچ هەزار هاوڵاتى و ١٠ هەزار بریندار ئەنجامدرا.
سەرچاوەکانى تایبەت باس لەوە دەکەن بەرپرسانى ئێستەى یەکێتى لە ئازاد تۆفیق نیگەرانن چونکە دژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان هیچ کاردانەوەى نییە، بۆیە ئەم دۆخە دەقۆزنەوە دژایەتى ئازاد تۆفیق دەکەن و هەڵمەتى کۆکردنەوەى واژو بۆ وازهێنانى لە کورسیەکەى دەستى پێدەکات وەک ئێستە لە فەیسبوک بانگەشەى بۆ دەکرێت.
سەرچاوەکان دەڵێن: یەکێتى و بەرپرسانى باڵاى ئەو حزبە لەگەڵ لایەنە دژ بەرەکانى کوردستان هاوپەیمانن و نیگەرانن لەم قسانەى ئازاد تۆفیق دژى بەغدا.