نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامێك لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

پەیامێك لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

مەسرور بارزانی  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلیی ئاشووری رایگەیاند: یەکێک لە سيما گەشەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە. هیوادارم ئەم هەمەڕەنگی و تەباییەی هەیە، زیاتر گەشە بسەنێت.

لە پەیامی سەرۆکی حکومەت هاتووە: “بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلیی ئاشووری، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کلدانی ئاشووری سریانی لە کوردستان و عێراق دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشییەک بێت”.

مەسرور بارزانی، نووسیویەتی: “یەکێک لە سيما گەشەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە. هیوادارم ئەم هەمەڕەنگی و تەباییەی هەیە، زیاتر گەشە بسەنێت و هەموومان بەیەکەوە، کار بۆ زیاتر پێشخستنی کوردستان بکەین”.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ:

بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلیی ئاشووری ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کلدانی ئاشووری سریانی لە کوردستان و عێراق دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشییەک بێت .

یەکێک لە سيما گەشەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە. هیوادارم ئەم هەمەڕەنگی و تەباییەی هەیە، زیاتر گەشە بسەنێت و هەموومان بەیەکەوە، کار بۆ زیاتر پێشخستنی کوردستان بکەین. 

جەژنی ئەکیتۆ پیرۆزبێت و ئومێدەوارم هەموو ساڵێک، بە خۆشی و شادی ئەم جەژنە بکەنەوە. 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *