
مه‌هدی مه‌حموود، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە”ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه به‌هۆی بابه‌تی ئەو فڕۆكانه‌وه دابخرێت، كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر شارەكە، هه‌رچه‌نده ئێمه ئاگاداری ئه‌م پرسه نین، چونكه ته‌واو سیاسییه و ده‌بێ كه‌سانی ئاگادار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه قسه بكه‌ن و بزانن ئه‌مه چی بووه رووی داوه.“
گوتیشی: ”حكوومه‌تی توركیا ئیشی خۆی ده‌كات، چونكه ده‌وڵه‌ته و ده‌زانێت به‌رژه‌وه‌ندیی له كوێدایه، به‌ڵام هیوادارین بڕیاری توركیا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه و گه‌شتی ئاسمانیی سلێمانی نه‌بێت، چونكە ئەگەر بۆ یه‌ك سەعات فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بگیرێت، كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت، ئومێده‌واین توركیا ئه‌مه نه‌كات، راسته ره‌نگه بڕیاری سیاسی بێت و توركیا ده‌وڵه‌ته و هه‌وڵ بدرێت به دیپلۆماسی ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت و كار نه‌گاته داخستنی فڕۆكه‌خانه، بەڵام ئه‌گه‌ر داشیبخات كێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه؟ بۆیه ره‌نگه یه‌كێتی ئه‌وه باشتر بزانێت، كه چۆن بووه ئه‌و بابه‌ته و ئه‌و هەلیكۆپتەرانە چی بوون؟“
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاند: ”سلێمانی خۆی دۆخی ئه‌وه‌نده باش نییه ئه‌م بابەتەیشی بێته سه‌ر، ئه‌وه زۆر خراپه و هیوادارین به‌م مانگی ره‌مه‌زانه گرفتی دیكه‌مان بۆ دروست نه‌بێت، ئه‌وه‌نده گرفتمان كه‌م نییه تا داخستنی فڕۆكه‌خانه‌شی بێته سه‌ر.“
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە