نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکێتیی ماموستایان بافڵ تاڵەبانی بە درۆ دەخاتەوە ماموستا چەواشە دەکات

یەکێتیی ماموستایان بافڵ تاڵەبانی بە درۆ دەخاتەوە ماموستا چەواشە دەکات

میدیای فەرمیی یەكێتی لە زاری كەسێكەوە بە ناوی عەبدولواحید محەمەد كە بە سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ناوی هێناوە، لە كاتێكدا ئەو كەسە چەند ساڵێكە لەو پۆستەدا نەماوە، چەندان درۆ و زانیاریی ناڕاستی بڵاو كردۆتەوە.

لە بەرامبەردا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، راگەیاند: ”ئەو پیاوەی بە ناوی سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان لە ماڵپەری فەرمیی یەکێتی قسەی بڵاو كراوەتەوە، هیچ پۆستێكی لەم شێوەیەی نییە، من سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانم.“

، یەكێتیی مامۆستایان ئەركەكانی خۆی دەزانێت، بەڵام ”ئەگەر حزبێك خۆی نوێنەری لەنێو حكوومەت هەبێت و نوێنەرەكانی نەتوانن كارەكان بكەن، بێت لە دەرەوەی حكوومەت خەریكی قسە و قسەڵۆك بن، ئەوە هەڵەیە.“ گوتیشی: ”بەداخەوە لەم ماوەیە ژمارەیەك مامۆستا کۆکردووەتەوە، بەڵێنی بێ کرداریان پێ داون، ئەمەش هەڵەیە، كاری مامۆستایان تەنیا لای حكوومەتە نەك حزب.“

گوتی: ”هیوادارین بافڵ تاڵەبانی پرسی پەىروەردە بەلاڕێدا نەبات و بەڵێنی بێ کردار بە مامۆستایان و وانەبێژان نەدات، چونكە دواجار خۆی ناتوانێت بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت مامۆستایان لەوە هۆشیار ترن بەو قسانە فریو بخۆن.“

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *