نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان

لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گشت ئەندامانی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و نوێبوونەوە و بەردەوامییان بۆ دەخوازم .
هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریان هەیە و لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن و داکۆکیکردن بوون لە پرسە نیشتمانییەکان . هەروەها مەڵبەندی پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی لێهاتوو و بەتواناش بوون کە ئەمڕۆ زۆریان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خزمەت دەکەن .
هیوادارم لە کاروانی خەباتی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە سەرکەوتنی بەردەوامدا بن لە پێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی هوشیار و زانا و داهێنەر و نیشتمانپەروەر و تواناکانیان لە خزمەتکردنی گەل و وڵاتەکەیان بخەنەگەڕ.

یادی هەژدەی شوبات پیرۆز بێت و هەمیشە یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە پێشکەوتن و نوێبوونەوەی بەردەوامدا بن .

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
18ی شوباتی 2023

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *