نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كۆبوونه‌وه‌كان له‌ به‌غدا ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌ و له‌سه‌ر خاڵه‌ ناكۆكه‌كان ده‌گه‌ینه‌ لێكتێگه‌یشتن

كۆبوونه‌وه‌كان له‌ به‌غدا ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌ و له‌سه‌ر خاڵه‌ ناكۆكه‌كان ده‌گه‌ینه‌ لێكتێگه‌یشتن

د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند ”دوێنێ و ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سێ کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجام دا، کۆبوونەوەی یەکەم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بوو و تیایدا باس لە بنەما سەرەکییەکانی یاسای نەوت و گاز کرا و شاندی حکوومەتی هەرێم تێڕوانینی هەرێمی کوردستانی لەبارەی پرۆژەیاساکەوە خستەڕوو و پاشان گفتوگۆ لەبارەی ئەو بنەما سەرەکییانە کرا بۆ ئەوەی لە یاسای نەوتی عێراق جێگیر بکرێن.”

د. جوتیار عادل راشیگەیاند ”ئەمڕۆش شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەبوو بۆ داڕشتنی دواین خاڵەکانی بودجە عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 و گفتوگۆش لەسەر تەوەرە سەرەکییەکان کراوە و لێکتێگەیشتنی باشیش هەبوو و دواتر گفتوگۆ لەسەر ئەو خاڵانە کرا کە پێویست بوو لەو بودجەیە جێگیر بکرێن.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ”هەر ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقی فیدراڵی کرد بۆ باسکردن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا سەبارەت بە تەعریفەی گومرکی و هەماهەنگی باشتر لەنێوان هەردوولا.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشیان هەبووە، بەڵام دیسانەوە چاوەڕێین ئەو خاڵانەی کە هێشتا ناکۆکیان لەسەرە گفتوگۆیان لەسەر بکەین و بگەینە لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش.”

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *