
سەعید هەركی ئەندامی پەرلەمانی كوردستانـراگەیاند، خەڵك ئەمڕۆ زیاتر متمانەی بە حكوومەت هەیە كە مەسروور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، ئەو حكوومەتەی قوباد باسی دەكات هەر ئەو حكوومەتەیە كە توانیویەتی سەرەڕای هەموو تەنگژە ئابورییەكان كە لەدەوری حكوومەتن مووچەی مووچەخوران دابین بكات.
هەروەها گوتی، كابینەی نۆ توانیویەتی كۆمەڵێك پڕۆژە ئەنجام بدات، دیارە قوباد تاڵەبانی كە باسی نەمانی متمانە دەكات مەبەستی ئەو ئیدارەدانە فاشیلەی سلێمانییە كە خۆیان دەسەڵاتییان تێدا هەیە و چۆنیان بوێ ئەوە دەكەن و خەڵكیش كراوە بە قوربانی كارەكانیان و بەرژەوەندییەكانی خۆیان.
هەركی باسی لەوە كرد، قوباد باش لەوە گەیشتووە كە ئیتر خەڵكی سەربەرزی سلێمانی متمانەی بە كاربەدەستان و ئەوانەی لە پشتەوەی ئیدارەدانی سلێمانین نەماوە، ئەگەر قوباد راست دەكات با لە حكوومەت بكشێتەوە.