نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكومى بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە ڕۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات) بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .
لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکومی تێیدا بەشدار دەبن.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *