گرنگ دەکرێ

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و پرسی بوومەلەرزە لە هەرێمی كوردستان بخرێتە گفتوگۆ.
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی شوبات، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا گفتوگۆی چەند تەوەرێك دەكات.
لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕاپۆرتێك لەبارەی روودانی دواین بوومەلەرزە لە هەرێمی كوردستان و ڕێوشوێن و ڕێكارەكانی خۆپارێزی و یارمەتیدانی هەردوو وڵاتی دراوسێ (سووریا و توركیا) دەخرێتەڕوو.
بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە تاوتوێ و پەسندكردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای “بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆری فیدراڵی” لە هەرێمی كوردستان، “پێڕەوی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پرۆگرامەكـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا”.
بۆچوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕەشنووسی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی لە بڕگەی سێیەم و كۆتایی كۆبوونەوەكەدا دەخرێتەڕوو.