
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان و مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزە، بە وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاند و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.
سەرۆکی حکومەت، هەروەها هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستانی کرد بۆ هاوخەمیی و هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە