
ئاری نانەكەلی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی راگەیاند: ”قوباد تاڵەبانی لە بری درۆکردن و بوختان هەڵبەستن و شاردنەوەی دزیی سنوورەکانی خۆیان لە دەڤەری سلێمانی، باشترە لەگەڵ براكەی ڕێگە بدەن هێزی هاوبەش بچێت و كۆنتڕۆڵی سنوورەکان بکەن، جا ئەوكات با بە حیسابی خۆتان ئەم بەقاچاغبردنەش نەمێنێت.
ئاری نانەكەلی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی ئاخۆ هۆكار چییە نایەڵن هێزی هاوبەش سنوورەكان كۆنتڕۆڵ بكات و هەڕەشەی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ دەكەن ئەگەر ئەو هێزانە بچنە سنوورەكان؟ ”لە كاتێكدا پێش هەموان سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندووە كە با ئەو هێزە پێش ئەوەی بچێتە دەروازەكانی دیكە، بچێتە دەروازەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران، ئەمەش باشترین وەڵامە بۆ چەواشەكارییەكانیان.“
ئاری نانەكەلی پێیوایە: ”لە دز وایە هەموو کەس دزە“ و دەڵێت: ”یەكێتی بەم جۆرە بانگەشانە، تورکیاش تۆمەتبار دەکات لە بە قاچاغبردنی پارە، ئەمە تۆمەتە و دەکرێ لێکەوتەی یاسایی بۆ یەكێتی و جووت برای خۆسەپێنی سەرکردایەتیی یەكێتی لێ بکەوێتەوە.“
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە