
گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی:
پێشەوا هەورامانی:”پارتی ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌ژێر هیچ هەڕەشە و گوشارێكیش بڕیاری نه‌داوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، له‌و كاته‌وه‌ی له 2019 كه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن هێزی یاسایی خۆی له‌ده‌ست داوه، ئێمه داوامان كرد كۆمسیۆن له په‌رله‌مانەوە هێزی پێبدرێته‌وه، تەنانەت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسوومی ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكرێت، دواتر سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌رچی پێویست بوو ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هه‌ڵبژاردن.
گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی جەختی كردەوە كە حزبەكەی نایەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت و لەم پێناوەشدا نەرمیی تەواوی نواندووە: “بەداخەوە ئێستا یه‌كێتی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی نه‌كرێت، یه‌كێتی له‌مبه‌ری خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سنووری سلێمانی گرفتی ناوخۆی هه‌یه و پێشبینیی دروستبوونی لیستی تازه ده‌كرێت، یه‌كێتی له ده‌نگه‌كانی ده‌ترسێت.