نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ سویسرا

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ سویسرا

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی داڤۆس گه‌یشته‌ وڵاتی سویسرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ وڵاتی سویسرا بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان (داڤۆس 2023).

وابڕیاره‌ له‌ په‌راوێزی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ ئابوورییه‌ جیهانییه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیداری گرنگ و تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان كه‌ به‌شدارن له‌ كۆڕبه‌ندی داڤۆس، ئه‌نجامبدات.

هه‌روه‌ها سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردە سیاسی و خاوەنکارانی جیهان، چەندین بابەت تاوتوێ دەکات، لەوانە  هەمەچەشنکردنی ئابووری، گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان، وەبەرهێنان لەبواری کانزا و نەوت و گاز و وزەی پاك، بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و وشکە ساڵی، ئەمە جیا لە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە. 

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *