
حاكم شێخ له‌تیف كه‌سایه‌تی دیاری سیاسیی، له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان دژه‌تیرۆری یه‌كێتی و كه‌سێك به‌ناوی “هونه‌ر ڕه‌شید” له قه‌یوان ستی سلێمانی، نووسیویه‌تی، سلێمانی بووه به جێگای ته‌راتێنی شه‌قاوه و چه‌ته و عه‌سابه‌كان.
حاكم شێخ له تی‌ف كه‌سایه‌تی سیاسیی كوردستان كه له سلێمانی نیشته‌جێیه له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌وه نووسیویه‌تی” سلێمانی بووه به جێگای ته‌راتێنی شه‌قاوه و چه‌ته و عه‌سابه‌كان، ئاخر مانای هه‌یه شه‌ره ته‌قه‌ی 20 ده‌قه‌یی له ناو گه‌ره‌كێكی نیشته‌جێوون، ئینجا ده‌ڵێن تاقیمان مه‌كه‌نه‌وه”.
ئه‌و نووسیویه‌تی” به‌راستی ھه‌قه ددانی پێدا بنێن به هه‌موو پێوه‌ره‌كان شكستان هێناوه له ئیداره و حوكمڕانی و رۆژ نییه سووكایه‌تییه‌ك یان تاوانێك له‌م شاره‌و ناوچه‌كه روونه‌دات، حوكمڕانی وانابێت، حوكمڕانی و ئیداره زانست و ئه‌زموونه كه ئێوه خۆتان نیتانه و ئه‌وه‌ی له‌ده‌وریشتانن و له خۆتان كۆكردوونه‌ته‌وه له‌خۆتان خراپترن، بۆیه رۆژ به‌رۆژ ئه‌م ناوچه‌یه به‌ره‌و خراپتر ده‌روات”.