نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجومەنی وەزیران دابینکردنی نەوتی سپی و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران دابینکردنی نەوتی سپی و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێ دەکات


بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەم بڕگەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە رۆژی 11ـی کانوونی دووەم و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتییە فیدراڵییەکان و کۆبوونەوەی وەزاریی نێوان شاندی دانوستانکاری هاوبەش سەبارەت بە دۆسیەکانی دارایی و بودجە و نەوت.

لە بڕگەی دووەمدا، راپۆڕتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێسووی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی راپۆرتێک سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *