نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکی باڵای پارتی: قوباد تاڵەبانی دەبوو ستۆپ بەحزبەکەی بکات چیدی داهاتی سلێمانی نەدزێت

بەرپرسێکی باڵای پارتی: قوباد تاڵەبانی دەبوو ستۆپ بەحزبەکەی بکات چیدی داهاتی سلێمانی نەدزێت

مەریوان قەرەنی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وەڵامێكی توندی ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەداتەوە:
-تا كەسانی وەك ستران عەبدوڵا لەنێو یەكێتیدا پلە و پۆستی باڵایان پێ بدرێت و دەمڕاستی یەكێتی بن، سەقامگیریی سیاسی لە كوردستان بەدی نایەت
-ئەو جۆرە كەسانە بۆ ئەوەی بازاڕی خۆیان گەرم بێ، حەز دەكەن بەردەوام ململانێی توند هەبێ..
چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت لە بەژەوەندیی تاڵانی و كارە نایاساییەكانی یەكێتیدا نییە، دەبینین لە میدیاكانی ئەو حزبەوە پەلاماری حكوومەت دەدرێت.
ئەگەر ستران عەبدوڵا هەر حەز دەكات بزانێت كێ شكست خواردووە، ئەوا ئێمە پێی دەڵێین كە ئەوەی شكستخواردووە، قوباد تاڵەبانیی سەرۆكی تیمی یەكێتییە لە حكوومەت كە بەداخەوە لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا نییە.
قوباد تاڵەبان بەرژەوەندیی تایبەتی و حزبی خستۆتە پێش بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان، لە جیاتی ئەوەی بە حزبەكەی بڵێت ستۆپ و چیتر داهاتی سلێمانی تاڵان مەكەن، دەوامكردنی خۆی و تیمەكەی كردۆتە كارتی فشار تاوەكوو چاوپۆشی لە كارە نایاساییەكان بكرێت، ئەمەش رێگەپێدراو نییە..

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى، پێشوازی لە ‌ ئانڵ بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *