
عه‌بدولوه‌هاب نامیق، پێشمه‌رگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له هه‌ولێر، باسی ئه‌وه ده‌كا كه به‌رپرسه‌كه‌ی داوای لێ كردووه ببێته بندیوار، له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێ: له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی عێراق، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌ش داوایان لێ كردم بچم به‌شداریی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكه‌م، به قاره‌مان نانه‌كه‌لی، سه‌رتیپی مه‌ڵبه‌ندی سێم گوت كه مۆڵه‌تم بداتێ و بچم به‌شداریی هه‌ڵمه‌ته‌كه بكه‌م، به‌ڵام ڕازی نه‌بوو، دوای چه‌ند رۆژێك بانگی كردم و وتی وه‌ره ئیشێك بكه‌ین هه‌م بۆ تۆ قازانجه، هه‌م بۆ ئێمه، وه‌ره ببه بندیوار، به‌ڵام لای كه‌س باسی مه‌كه، وتوویه‌تی، منیش وتم مووچه‌كه‌م كه‌مه و خاوه‌نی سێ عائیله‌ین و كرێچیم، به‌ڵام گه‌ر هاوكاریم بكه سوپاسم بكه، مووچه‌ی ئه‌م مانگه و دوو مانگی تر مووچه‌كه‌ت بۆ خۆت، به‌ڵام بمگوازه‌وه بۆ مه‌خموور، چونكه ماڵ و ئیشێكی ترم له‌وێیه، به‌ڵام نه‌یكرد. دواتر به‌هۆی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چووغه‌وه مۆڵه‌تم بۆ وه‌رگیرا كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رتیپمان كردبوو، ئیتر چووم به‌شداریی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنم كرد و كیانی سیاسیش بوو، به‌ڵام كه گه‌ڕامه‌وه مه‌ڵبه‌ند بۆ مووچه‌ی مانگی هه‌شت، به‌ڵام وتی مووچه‌كه‌ت ناده‌مێ، 300 هه‌زار بۆ تۆ و 300 هه‌زار بۆ من. منیش رازی نه‌بووم به‌وه، وتم یان هه‌مووی بده‌یه، یان نامه‌وێ، دواتر به ته‌له‌فۆنی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چووغ مووچه‌كه‌ی پێ دام. به‌ڵام دواتر كه چوومه‌وه بۆ ده‌وام دوای 19 رۆژ، وتیان فه‌سڵ كراوی و كه‌سێكی تریان له شوێنم داناوه. تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دابووه پاڵم كه 5 ساڵه ده‌وامم نه‌كردووه، له كاتێكدا ناسنامه‌ی نوێم 7/3/2022 ده‌رچووه، ساڵیك و چوار مانگه مووچه‌كه‌م ده‌خۆن.