نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیاری لەبارەی تەقینـەوەیەک لە کێڵگەی کۆر مۆر

زانیاری لەبارەی تەقینـەوەیەک لە کێڵگەی کۆر مۆر

بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە چرکە گوت، “تەقینەوەیەک لەنێو کێڵگەی کۆرمۆر روویداوە و تائێستا هۆکار و سرووشتی تەقینەوەکە دیار نییە.”

وەک د. ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.”  

لەمبارەیەوە رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ هەواڵەكەی بە كوردستان24ی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی رووداوەكە كەمێك پێش ئێستا روویداوە نازانین مووشەك بووە یان نا و جۆری تەقینەوەكە جارێ دیار نییە، بەڵام دەنگێك لەناو كۆمپانیاكە بیستراوە و تا ئێستا هیچ زیانێك تۆمارنەكراوە.

 ساڵی رابردوو لەماوە پێنج مانگدا پێنج جار مووشەك ئاراستەی كێڵگەی گازی كۆرمۆركراوە، لەمساڵیشدا بۆیەكەمجار بەیەك موشەك كێڵگەكە بۆردوومان كرا

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *