
بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە چرکە گوت، “تەقینەوەیەک لەنێو کێڵگەی کۆرمۆر روویداوە و تائێستا هۆکار و سرووشتی تەقینەوەکە دیار نییە.”
وەک د. ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.”
لەمبارەیەوە رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ هەواڵەكەی بە كوردستان24ی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی رووداوەكە كەمێك پێش ئێستا روویداوە نازانین مووشەك بووە یان نا و جۆری تەقینەوەكە جارێ دیار نییە، بەڵام دەنگێك لەناو كۆمپانیاكە بیستراوە و تا ئێستا هیچ زیانێك تۆمارنەكراوە.
ساڵی رابردوو لەماوە پێنج مانگدا پێنج جار مووشەك ئاراستەی كێڵگەی گازی كۆرمۆركراوە، لەمساڵیشدا بۆیەكەمجار بەیەك موشەك كێڵگەكە بۆردوومان كرا