نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دووای هەوڵی مەسرور بارزانی 50 ملیۆن لتر نەوتی سپی دەگاتە کوردستان

دووای هەوڵی مەسرور بارزانی 50 ملیۆن لتر نەوتی سپی دەگاتە کوردستان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پاش سەردانەكەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لە 11ی ئەم مانگە بۆ بەغدا ، كە چەندین بابەتی تایبەت بەكێشە هەڵپەسێردراوەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، تەوەرێكی ئەم گفتوگۆیانە تایبەت بوو بەدابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، بەخۆشحاڵییەوە توانرا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان بكرێت، كە پێشتر نرخی هەر لیترێك نەوتی سپی بە 750 دینار دەستنیشان كرابوو، جەنابی سەرۆكی حكومەت لەم سەردانەیدا داوای كرد ئەم نرخە بۆ هاوڵاتیانی كەم بكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی نەوتی عێراق رازی بوو ئەم نرخە بۆ 500 دینار بۆ هەر لیترێك كەم بكاتەوە.

ئه مڕو ١٢/١/٢٠٢٣ یەكەم كاروانی ئەم نەوتە گەیشتە هه ولێر، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم بڕە نەوتە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەهەمان نرخی دابینكراو دابەش ده كات.

تەرمی دوو کۆچبەری رووداوی نوقومبوونی یەختەکەی یۆنان دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *