
ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تویتێكی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو كردەوە و نووسیویەتی: “هێزەكانی دژە تیرۆرمان، دوو پیلانی داعشیان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لە ئاهەنگی سەری ساڵدا لە هەولێری پایتەختمان بە سەرکەوتوویی پەک خست. چوار ئەندامی داعش دەستگیر کراون، کە دوو کەسیان لە کەمپی ئەل هۆڵ لە سووریاوە هاتبوون.”
سەرۆكی حكوومەت هەروەها نووسیویەتی: “ئەمە نموونەیەکی دیکەی ئەو کارە نایابانەیە کە دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکانمان بۆ پاراستنی سەلامەتی هەموومان و پەکخستنی تیرۆری جیهانی ئەنجامی دەدەن، بەناوی حکوومەتەوە سوپاسیان دەکەم بۆ هەوڵە ماندوونەناسەکانیان.”